له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆپـبارانانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یکاته سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق، ژماره‌یه‌ک له به‌رپـرسـانی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه و داوا له ئێران ده‌که‌ن هه‌رچی زووه ئه‌و تۆپـبارانانه ڕابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی کردووه و نیگه‌رانی قوڵی حکومه‌تی عێراقی پێ‌گه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌و تۆپـبارانانه و هه‌روه‌ها ئه‌و زیانانه‌ی به خه‌ڵـکی ناوچکه که‌وتوون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه.