نێچیرڤان بارزانی جارێکی تر سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم به ده‌سته‌وه ده‌گرێت و ئێستاکه‌ش خه‌ریکی پێکهێنانی کابینه‌ته‌که‌ێدایه، ئاخۆ کاک نێچرڤان ده‌بێت چ شتانێک له‌به‌ر چاو بگرێت بۆ پێکهینانی کابینه‌ته نوێه‌که‌ی؟
کاک حوسام ده‌ستپێش مامۆستای زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له سه‌ره‌تاوه با به ره‌خنه ده‌ست پێ بکه‌م که به‌داخه‌وه له کوردستان ئاکاری گه‌مه سیاسیه‌کان یان ئاکاری کرده‌وه‌کانی حکومه‌ت به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا له جێ ئه‌وه‌ی به مانیفیستێکه‌وه وه یاخود به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو روبه‌روی خه‌ڵک بێته‌وه زۆرتر که‌وتوه‌ته چوارچێوه‌ی ئاشتبونه‌وه و گفت و گو وه یاخود رێککه‌وتنی لایه‌نه‌کان وه له‌م باره‌یه‌وه کاک نێچیر هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خستوه‌ته گڕ بۆ هێنانی ئه‌م لایه‌نانه بۆ ناو کابینه‌ته‌که‌ی. سه‌باره‌ت به کابینه‌ته‌که کاک حوسام ده‌ڵێت من چاوه‌روانی ئه‌وه ناکه‌م گۆڕانێکی جددی له مه‌سه‌له‌ی وه‌زاره‌ت وه یاخود وه‌زیره‌کاندا رووبدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی وابڵاو بوه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و وه‌زیرانن که له کابینه‌کانی پێشوودا بونه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 19:14 خوله‌که