سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له ده‌می جه‌ژنی نه‌ورۆزدا وتارێکی توندی پێشکه‌ش کرد که به زۆری ئاراسته‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرابو، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پێشبینی و چاوه‌روانیه‌کان بوو، به تاێبه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی و ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که.
حوسام ده‌ستپێش مامۆستا زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وه‌کو ساێکۆلوژی مرۆڤی کورد چاوی ڵێبکه‌ێن، به ڕاستی به‌دڵی مرۆڤی کورد بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌روازه‌ی سیاسیه‌وه چاوی لێبکه‌ێن وه‌کو ده‌ڵێن "ریال پالسێ"Real Policy که به راستی له ئاستی سیاسه‌تی واقعیدا تا چه‌ند ئه‌م قسانه ده‌توانێت کاریگه‌ریان هه‌بێت وه یان کاریگه‌ریان نه‌بێت، هه‌ر وه‌ها ده‌بێت خودی کاریکته‌ری کاک مه‌سعود له به‌ر چاو بگرین که ده‌یه‌وێت خۆی وه‌کو رێبه‌ری کوردان یان ده‌نگی کوردان یان زمانی کوردان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و ده‌ره‌وه بناسێنی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:26 خوله‌که