وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سعودیە و ئیماڕات و عومان و کوەیت و بەحرەین، مەبەست لەکۆبوونەوەکان گفتوگۆکردنە لەسەر " دوژمنکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا."
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران زانیاریی زیاتری هەواڵگری ئەمەریکا پێشکەش دەکات سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لەسەر ناوچەکە."
هەروەها بەیاننامەکە دەشڵێت هەفتەی داهاتوو هوک سەردانی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیادا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە ئێرانەوە دەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز