Accessibility links

شەهێن زاد ئەحمەد دەڵێت، ڕوومیناکان قوربانی نەریتی کۆمەلایەتی، یاسای وڵات و یاسای ئاینین


ڕوومینا ئەشڕەفی، کە لە لایەن بابییەوە کوژرا
ڕوومینا ئەشڕەفی، کە لە لایەن بابییەوە کوژرا

ڕوومینا ئەشڕەفی، پاش ڕۆیشتنی لە ماڵ لە گەڵ دەسگیرانی، لە لایەن پولیسەوە تەسلیمی ماڵێ دەکریتەوە، بەڵام بابی لە خەودا بە داس سەری ڕوومینا دەبڕێت.

کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی تالش، لە ناوچەی گێڵان لە ئێران لە لایەن باییەوە دەکوژرێت دوای ئەوەی ماڵ بە جێ دێڵێت بۆ ئەوەی لە گەڵ کوڕێک بژیت کە پێشتر خوازبێنی کچەکەی کردبوو بەڵام بابی قایل نەبوو.

شەهێن زاد ئەحمەد، بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات
شەهێن زاد ئەحمەد، بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات

لە ئەم وتووێژەدا، خانم شەهێن زاد ئەحمەد، بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێمۆکڕات دەڵێت، کوشتنی مرۆڤ تەنیا لە چوارچێوەی یەک وڵات و نەتەوەیەک دا نامێنێتەوە، بەڵام کردەوەی ئاوا بە تایبەت لە ئیراندا زیاتر بەرچاو دەکەون.

ئەو پێوایە کردەوەی ئەوتۆ لە دواکەوتوویی فەرهەنگی، شیوەی سیستەمی حکومەت و یاسای ئاینییەوە سەرچاوە دەگریت و هەر کام لە ئەم هۆکارانە بە بەشی خۆیان کارتێکردنیان لە سەر کۆمەڵگا هەبووە و قوربانیە سەرەکییەکان ژنانن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:32 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG