Accessibility links

پۆلیس: دەستگیرکردنی سەدان خۆپیشاندەر لە هۆنگ کۆنگ


خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا
خۆپیشاندەرانی هۆنگ کۆنگ لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا

کاربەدەستانی هۆنگ کۆنگ لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا نزیکەی 400 کەسیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی خۆپیشاندانە ئاساییەکان کە دەیان هەزاران دیموکراتخواز بەشداریان تێداکرد گۆڕا بوو دیمەنێکی پێکدادان و توندوتیژی، لەگەڵ بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕژێن لەلایەن پۆلیسەوە بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردووەوە ژمارەی دەستگیرکراوان بەرزبۆوە بۆ نزیکەی 7000 کەس، ئەمەش بەهۆی پڕۆژە یاسایەکەوە کە تیایدا تاوانباران ڕادەستی چین دەکرێن و خەڵکی هۆنگ کۆنگیش ئەو پڕۆژە یاسایەی ڕەت کردەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و تا ئێستا بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت.

پۆلیس داوای لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کرد بەزوویی خۆپیشاندانەکە هەڵبوەشێننەوە و لەکۆتایدا بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕژێن بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد و دەیان پۆلیسیان لە شەقامەکاندا بڵاوکردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG