Accessibility links

دیموکراتەکانی هۆنگ کۆنگ سەرکەوتنێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکاندا تۆمار دەکەن


دیموکراتەکانی هۆنگ کۆنگ سەرکەوتنێکی گەورەیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی ناوخۆ بەدەست هێنا ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت کە شەش مانگ بەردەوام بوو بەوەش فشارەکانی سەر سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ زیاتر بوون و ناچاریان کرد گوێ لە داواکارییەکان بۆ دیموکراسیەت بگرێت.

هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئارامی دەگمەندا بەڕێوەچوو لەو شارەدا کە زۆربەی کاتەکان توندوتیژییەکی زۆری بەخۆیەوە دەبینی، ڕادیۆی ناوخۆی ئاڕ تی ئەیچ ئاماژەی بەوەدا دیموکراتەکان نزیکەی لە سەدا 90 ی کورسییەکانی ئەنجومەنی ناوخۆیان بەدەستهێناوە سەرەڕای بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز کە پشتیوانی لە دامەزراوەکانی حکومەت دەکات. کۆی کورسیەکانی ئەنجومەنی ناوخۆی هۆنگ کۆنگ 452 کورسییە.

سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنگ کۆنگ کاری لام لە بەیاننامەیەکدا وتی حکومەت ڕێز لە ئەنجامەکان دەگرێت و هیوادارە " ئاشتی و ئاسایش بەردەوام بێت."

وتیشی " حکومەت گوێ لە گەل دەگرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG