حیزبوڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، کۆمەڵێک موشەکی ئاڕاستەی شوێنەکانی ئیسڕائیل کردووە لە ناوچەیەکی جێناکۆکی لەسەر لە نزیک سنووری نێوان لوبنان و ئیسڕائیلەوە.
حیزبوڵا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا موشەکەکانیان " بەر ناوچەیەکی کراوە کەوتوون " لەنزیک شوێنەکانی ئیسڕائیل لە ناوچە کێڵگاوییەکانی شیبای جێناکۆکی لەسەر.
سوپای ئیسڕائیل وتی لانی کەم 10 موشەک هەڵدراون، زۆربەی موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری موشەکی ئیسڕائیلەوە بەرپەرچ دراونەتەوە، موشەکەکانی دیکە لە ناوچەیەکی کراوە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددییان لێنەکەوتۆتەوە.
ڕادیۆی سوپای ئیسڕائیل وتی وڵاتەکە بە تۆپهاوێژ و بۆمبارانکردنی ناوچەکانی باشووری لوبنان وەڵامی موشەکەکانی حیزبوڵای داوەتەوە کە ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی حیزبوڵادان.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی لوبنان وتی موشەکەکان لە ناوچەی ئەل ئارقوبەوە هەڵدراون کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی شیبای لوبنانەوە.
سەرچاوە/ فرانس پرێس