Accessibility links

ڕابەری حیزبوڵای لوبنان دەڵێت دەست دەکات بە هاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە


ڕابەری حیزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسڕوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت وتی دەست دەکات بە هاوردەکردنی بەنزین و دیزڵ لە ئێرانەوە بۆ لوبنان.

لوبنان ڕووبەڕووی کەمی سوتەمەنی و پچڕانی بەردەوامی هێڵەکانی کارەبا بۆتەوە، نەخۆشخانە و شوێنە گشتیەکانی دیکە دەڵێن بەهۆی کەمی سوتەمەنیەوە ناچار دەبن دەرگاکانیان دابخەن.

نەسڕوڵا لە وتارێکدا وتی " دڵنیاتان دەکەمەوە ئێمە بە ویستی خوا بەنزین ودیزڵ لە ئێرانەوە هاوردە دەکەین." ئاماژەی بەوەدا حکومەت چیتر ناتوانێت دابینی بکات.

لە مانگی شەشدا نەسڕوڵا وتی هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان کراوە بۆ ئەم جۆرە هەنگاوە و حیزبوڵا دەتوانێت ئەو کارە بکات، ئەوەش لەڕێی خۆدوورخستنەوە لە بانکی ناوەندی لوبنان تاوەکو سزاکانی ئەمەریکا نەیانگرێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە نەسڕوڵا وتی ئێران جەختی کردۆتەوە لەوەی لە پاڵ لوبناندا دەوەستێت، هەروەها حکومەتی لوبنان و دەسەڵاتەکانی ئەمەریکای بە بەرپرس داناوە لە وەڵام نەدانەوەی پێشنیارەکەی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG