کەناڵی مەناری سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی وتی حیزبوڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسڕائیلی خستۆتە خوارەوە دوای ئەوەی فڕۆکەکە بەسەر شارۆچکەیەکی باشووری نزیک سنووری نێوان لوبنان و ئیسڕائیلدا ڕۆشتووە.
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا وتی " فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئیسڕائیلییەکە ئێستا لەژێر دەستی ئێمەدایە."
هەفتەیەک لەمەوبەر لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان شەڕ و پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان چەکدارانی حیزبوڵڵا و سوپای ئیسڕائیل، ئەوەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ناوچەیەکی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان.
ڕابەری حیزبوڵڵا حەسەن نەسروڵا لۆمەی ئیسڕائیلی کرد لەسەر هێرشەکە و بەڵێنیدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئیسڕائیلییانە بکاتە ئامانج کە دێنە ناو ئاسمانی لوبنانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز