ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له ڕێکخراوی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت عێراق پێویستی به حکومه‌تێکی یه‌کگرتووی نیشتیمانی هه‌یه زیاتر وه‌ک له حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌وافوقی بێت.
له‌م گفت‌وگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئاڵ‌وگۆڕی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه به‌ڕێوه ده‌چێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستاش بۆ گه‌ڕێکی تری پۆسته‌که‌ی هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:10 خوله‌كه.