هیوا عوسمان راوێژکاری میدیای ئینستتیوتی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی له عێراق له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دواکه‌وتنی درووستبونی حکومه‌تی عێراق کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری کورد به گشتی هه‌یه له عیراق، نه‌ک ته‌نها له کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان. ده‌شڵێت راسته یه‌کلانه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست له باریکی وه‌هادا ڕه‌نگه پێوێست بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و زۆر بخایه‌نێت و خۆیان ساغ نه‌که‌نه‌وه له په‌یوه‌ندیان به حکومه‌تی ئاینده‌ی عێراق وه یاخود ئه‌و لیسته‌ی حکومه‌ت پێک دهێنێت ره‌نگه ئه‌و باشه نه‌بێت که کورد ده‌یه‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:40 خوله‌كه.