تۆپبارانه‌کانی ئیران و تورکیا بو سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان بو ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌ر وا به‌رده‌وامه و له سه‌رئه‌نجامدا زیانی گیانی و ماڵی به ناوچه‌که که‌وتووه.
دکتۆر هیوا په‌ناهی پـرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له زانسـته سـیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کان له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت لایه‌نه کوردیه‌کان ده‌بێت ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه بگه‌یه‌نن به نێوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات، چ تریبیونی یه‌کێتی ئه‌وروپا وه یا خود نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێت، ئه‌ویش بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌یان له رووداوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و کارانه ده‌نگیان به‌رز بکه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌وانه‌یه کاره‌ساتی گه‌وره‌تر روو بدات، چونکه ئیران و تورکیا به دوای ئاره‌زووه گه‌وره‌کانی خۆیاندان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:57 خوله‌كه.