له کاتێکدا خۆپیشاندانه‌کان له سلێمانی و هه‌ندی له شاره‌کانی تردا به‌رده‌وامه و هه‌ندێکی تریش بۆ خۆپیشاندان خۆی ئاماده ده‌کات، له لایه‌کی تره‌وه هه‌ولدان له ئارادایه له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران. خۆپیشاندانه‌کان له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له نێوان مه‌ردومانی کوردستان نگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکی دروستکردوه. دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له زانکۆی پاندیۆسی ئه‌ثینا له یۆنان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بۆ نمونه ئێستاکه که خه‌ڵکی کوردستانی باشور له هه‌ندی شت دڵ نگرانن و له باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه قسه‌یان هه‌یه ،له لایه‌که‌وه زۆر ڕه‌واو به جێه، به‌ڵام ئه‌و دیارده ناخۆش و توند و تیژیه که له‌ملا و له‌ولاوه ده‌بینین جێگای زۆر نگرانی و قوڵی هه‌مومانه، وه پێم وایه ئه‌بێ خه‌باتی سیاسی هه‌بێت، دیالۆگ هه‌بێت، قسه‌کردن هه‌بێت، به تیروری شه‌خسیه‌تی لایه‌نێک وه توند‌و تیژی و مه‌حکومکردن و سڕینه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبه گه‌وره‌کانی دیکه‌ش له لایه‌کی تره‌وه هیچ به‌هره‌یه‌ک نادات به‌ڵکۆ دوژمنیه‌که قۆڵتر ده‌بێته‌وه. دکتۆر په‌ناهی ده‌شڵێت ئێمه‌ی کوردیش له‌و گه‌لانه‌ێن له خه‌باتی پارتیزانی به‌ره‌و شار بوه‌ته‌وه وه حکومه‌تی هه‌رێمیش دریژه‌ی خه‌باتی پارتیزانه‌یه به‌ڵام له نێو شاردا، وه ئه‌و خه‌ڵکانه له شار بونه له باری ساێکۆلۆژی سیاسی وه له هه‌مو شته‌کانی ئینسانی بێ به‌هره‌ن پاشان دێنه نێو شاره‌وه ده‌بنه ده‌سه‌ڵات وه ئه‌مه ده‌بێته هوی ئه‌وه‌ی نارێکی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێدا هه‌بێت که نه‌توانن له باره‌ی ئابوری سیاسی به‌و شێوه‌ی که ده‌بێ ببێت له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا وه‌ڵامده‌ر بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 89:48 خوله‌که.