هه‌وڵ و کۆششێك له ئارادایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتێوانی بۆ ناوزه‌دکردنی موحه‌مه‌د سدیق کهبۆدوهند ، ڕۆژنامه‌نوس و دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان بۆ خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ساڵی 2011. که‌بودوه‌ند له لایه‌ن دادگاکانی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه نزیکه‌ی 11 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دابڕاوه و نزیکه‌ی چوار ساڵه له زیندانی ئه‌وین له تاران ده‌ستگیر کراوه و له بارێکی ته‌ندروستی ناله‌باردایه.
دکتۆر هیوا په‌ناهی پرۆفیسوری یاریده‌ده‌ری زانسته سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌کان له زانکۆی پاندیۆس له ئه‌ثینا، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت، که‌بودوه‌ند که‌سێکه له پێناوی مرۆڤایه‌تیدا تێکۆشاوه و خه‌باتی کردوه و له نێوان ئه‌و لیسته‌ی که چاوی پێکه‌وتوه، کهبۆدوهند له ئه‌وانه‌ی تر به شایسته‌تر ده‌بێنیت. دکتۆر هیوا په‌ناهی ده‌شڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی له کامپهێنهکهدا به‌رپرسن ئه‌بێ به هه‌موو لایه‌ن و ناوه‌نده‌کاندا په‌یوه‌ندی بکه‌ن بۆ به دهستهیانی ئه‌و پشتیوانیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:18 خوله‌كه