Accessibility links

بەریتانیا سزای دارایی دەسەپێنێت بەسەر هەردوو باڵی لەشکری و سیاسی حزبوڵڵا


وەزارەتی خەزێنەی بەریتانیا بڕیاری دا بەپـێی ڕێساکانی نەهێشتنی تێرۆرزم تەواوی حزبوڵڵای لوبنان سزا بدات.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینی لەسەر تویتەرەکەی نووسی حزبوڵڵا بە تەواوی دەکەوێتە ژێر سزاکانیـیەوە.

پـێشتر بەریتانیا تەنیا باڵی لەشکری حزبوڵڵای سزا دابوو، بەڵام بەم بڕیارەی ئەمڕۆ باڵی سیاسی حزبوڵڵاش سزاکان دەیگرێتەوە.

حزبوڵڵا کە بە وەکیلێکی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەب و ئەوروپایی بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دادەنرێت.

ئەم بڕیارەی بەریتانیا پاش چەند ڕۆژێک دێت لەوەی باڵیۆزی بەریتانیا بۆ ئێران لە تاران دەستگیرکرا بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپـیشاندانەکانی دژی ڕژێمی ئێران.

XS
SM
MD
LG