سەرکردەی حزبوڵای لوبنان ڕۆژی هەینی هۆشداریدا و وتی حزبوڵا تاوەکو ئێستا چەکە سەرەکییەکانی دژی ئیسڕائیل بەکارنەهێناوە، لە کاتێکدا کە نزیکەی شەش مانگە جەنگەکەی ناو غەززە بەردەوامە و ئیسڕائیل و حزبوڵاش ڕۆژانە لەسەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
سەرکردەی حزبوڵای لوبنان حەسەن نەسڕەڵا لە وتارێکدا بە بۆنەی ڕۆژی ئۆرشەلیمەوە وتی " هێشتا چەکە سەرەکییەکانمان بەکارنەهێناوە، هێشتا هێزە سەرەکییەکانیشمان بەکارنەهێناوە." ڕۆژی ساڵانەی ئۆرشەلیم ڕۆژی گردبوونەوەی لایەنگرانی فەلەستینییەکانە کە لەلایەن ئێران و هاوپەیمانەکانییەوە ڕێکدەخرێت.
سەرچاوە/ فرانس پرێس