Accessibility links

ئەرجەنتین حزبوڵڵای لوبنان دەخاتە لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانەوە


حکومەتی ئەرجەنتین ئەمڕۆ پـێنجشەممە بڕیاری دا گروپی حزبوڵڵای لوبنان بخەنە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانەوە و پاشان دەستبگیرێت بەسەر ئەو سەروەت و سامانەی لە وڵاتەکەیدا هەیەتی.

ئەم بڕیارەی ئەرجەنتین هاوکاتە لەگەڵ 25 هەمین ساڵیادی ئەو هێرشە تێرۆرسـتیـیەی کرایە سەر سەنتەرێکی جووەکان لە بۆینس ئایرسی پایتەخت و لە ئاکامدا 85 کەس کوژران و 300 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەرجەنتین دەڵێت ئێران و حزبوڵڵا لە پشت هێرشەکەوە بوون، بەڵام هەردووکیان ئەم تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە.

ماوریسیۆ ماکری سەرۆکی ئەرجەنتین هەفتەی ڕابردوو بەڵێنی دا بڕیارێک واژوبکات کە وەهابکات ئەرجەنتین ببێتە یەکەم وڵاتی ئەمەریکای لاتین حزبوڵڵا بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دابنێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەو هێرشەی لە 18 ی مانگی حەوتی ساڵی 1994 کرایە سەر بینای کۆمەڵەی ئیسرائیلی- ئەرجەنتینی لە بۆینس ئایرس بە گەورەترین تاوانی تێرۆرستی لە مێژووی وڵاتەکە دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG