Accessibility links

ئەندام و لایەنگر و کاربەدەستانی تورکمانەکان لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ دەنگدان بە دوازدە کەس لە تورکمانەکانی هەولێر، لەو ژمارەیە پێنچ کەسیان دەرچوون که لەمەودوا ئەو پێنج کەسە‌ بە نوێنەرایەتی قەوارەی تورکمانەکانی هەولێر بەشداری پرۆسەی سیاسی کوردستان و عێراق دەکەن .

لەم بارەیەوە مەحمود چەلەبی سەرۆکی لیستی هەولێری تورکمانی و رێکخەری کۆبوونەوەی تورکمانەکان بووە لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت : بۆ ئەوەی ببێتە نموونە بۆ کوردستان و عێراق تا لەمەودوا میلـلەت هەڵبژاردن بکات نەک سەرۆک حیزب و کەسایەتیەکان کاریگەریان هەبێت .

وەک چەلەبی دەڵێت هیچ کام لەوانەی کە ناوی خۆیان نوسیوە خزمی خۆی نین چونکە ئەوان باوەڕیان بە دیموکراتی هەیە ، ئەوان نوێنەرایەتی 600 هەزار تورکمان لە هەولێر دەکەن.

لە بارەی ئەوەی کە بەپێی چ سەر ژمێریەک لە هەولێر 600 هەزار تورکمانی تێدایە ، چەلەبی دەڵێت لە ساڵی 1920 سەرژمێریەک کرا ئینگلیز کردوویەتی ئەو کات دەڵێت شاری هەولێر بەس نێرینەکان 21 هەزار و 300 کەسن هەموویشی تورکن.

مەحمود چەلەبی دەشڵێت لە عێراق نوێنەرایەتی چوار ملیۆن و نیو تورکمان دەکەن لە هەموو میلـلەتێکی عێراق ڕوشنبیرترن ، پرۆژەیان ئەوەیە مافی تورکمانی هەولێر بدرێت و هەولێر بکەینە یەک بازنە تورکمانی دهۆک و سلێمانی تەداخول نەکات چونکە تورکمانەکان لە کوردستان بەس لە هەولێر هەن یەک دەنگ لە دهۆک بێت کاریگەری لە ئەوان درۆست بکات ئەوە نابێت . ئەوان پێنج کاندیدیان هەیە ئەو پێنج کاندیدە مافی ڤیتۆیان دەبێت هیچ قانونێک دەرنا‌چێت گەر ڕای ئەوانی لەسەر نەبێت هەروەها دەشڵێت ئەوان بۆ پەرلەمانی کوردستان لیستیان دەبێت و پێنج کاندیدیان هەیە لەبارەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیا چەلەبی گوتی ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا وەکو ئەوەیە کە کوردێکی عێراق پەیوەندی لەگەڵ کوردێکی تورکیا هەیتی ئەوان یەک میلـلەتن و ئێمەش یەک میلـلەتین و شانازی دەکەن کە وڵاتێکی گەورەیان لە پشتە ، دەشڵێت تورکمانەکان میلـلەتێکی ئاشتیخوازن ئەوان ئەگەر شتێکی خراپیان بەسەر بێت بەدڵنیاییەوە تورکیا هاوکارە ئەوە لە سوریا بینرا کە چوون بەرگری لەسەر کرا ، ئەوان یەک میلـلەتن لەگەڵ تورکمانەکانی کەرکوک و بەغدا یەک ئامانجیان هەیە بەڵام ڕەنگە لە ڕووی بیرکردنەوە کەمێک جیاوازیان هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:23 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG