Accessibility links

بەرپـرسێکی حەشدی شەعبی ڕەتیدەکاتەوە لە پشت هێرشە موشەکیـیەکەی سەر هەولێر بن


بەرپـرسێکی حەشدی شەعبی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی حەشدی شەعبی موشەکەکانیان گرتبێتە شاری هەولێر.

عەلی حسێنی وەتەبێژی میحوەری باکوری عێراقی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی هیچ زانیاریـیەکیان لەسەر هەڵدانی ئەو موشەکانە نیـیە و ڕەتیکردەوە هێزەکانیان لە پشت ئەو هێرشەوە بن و وتی هەر لایەنێک تۆمەتباریان بکات ئەوا لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکەن.

بەڵام لیوا محەمەد ڕێگر، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوکی پـێشمەرگە، ئەویش بە دەنگی ئەمەریکا وت لە قەزای دبسەوە زانیارییان پـێدراوە حەشدی شەعبی لەوێوە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێر کردووە. دەشڵێت بۆیە ئەوان ئێستا لێکۆڵینەوە لەو زانیاریـیانە دەکەن.

XS
SM
MD
LG