Accessibility links

کارمەندێـکی کەناڵی ئاسمانی پەیام لە شاری هەولێر دەسـتگیردەکرێت


ڕۆژنامەوان دڵشاد هەرتەلی کارمەندی کەناڵی ئاسمانی پەیام ڕۆژی چوارشەممە لە شاری هەولێر لە لایەن دەزگای ئاسایشیەوە دەسـتگیرکرا.

فاروق عەلی بەڕێوەبەری کەناڵەکە لە وتووێژێـکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی "پاشنیوەڕۆی چوارشەممە کاتێـک تیمێـکی کەناڵەکەیان لە نووسینگەی هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ نووسینگەکەیان، ئۆتۆمبیلێـک دێتە ڕێگەیان کە ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی تێدابووە و دڵشاد هەرتەلی دەسـتگیردەکەن."

پاشان گوتی لە ڕێگەی چەند کەناڵێـکەوە ئاگادارکراونەتەوە ئاسایشی هەولێر بە فەرمی لەسەر سکاڵای کەسێـک دڵشادی دەسـتگیرکردووە.

بەڕێوەبەری کەناڵی پەیام دەسـتگیرکردنەکەی سەرزەنشتکرد و گوتی دەبوایە سەرەتا لە لایەن پـۆلیسەوە بە فەرمی دڵشاد ئاگاداربکرایەتەوە تاوەکو ئامادەی بەردەم داد بێت ئەگەر هاتوو ئامادە نەبوو، ئەوا ئەو کاتە پـۆلیس بۆی هەبوو بچێت ئامادەی بەردەم دادگای بکات.

درێژەی وتووێژەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:56 0:00

XS
SM
MD
LG