حه‌سه‌ن یاسین شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئێستا ڕوانین و بۆچونه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ن تورکیا هه‌نگاوه‌کانی خۆی زیاتر ڕوه‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌نێت زیاتر وه‌ک له ڕۆژئاوا، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له بیر بکرێت که ئاکه‌په پارتی فه‌رمانڕه‌وای تورکیا له هه‌وڵی مانه‌وه‌ی زیاتری خۆیدایه له ده‌سه‌ڵات له ڕێی سندوقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه و بۆ پێکانی ئه‌و ئامانجه‌ش ئاکه‌په پێویستی به پشتیوانی ڕای گشتیه له تورکیادا.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئێران به‌ڕێز یاسین ده‌ڵێت پێی وانیـیه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بگه‌نه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی تورکیا ، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئیسرائیلیش له خۆی بتۆرێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:15 خوله‌که.