له 22/1/1946 واته له 2 ی ڕێبه‌نداندا به سه‌رۆکایه‌تی قازی موحه‌مه‌د یه‌که‌مین حکومه‌ت و کۆماری کوردی دامه‌زرا. کۆماره‌که ته‌مه‌نێکی کورت بوو، به‌ڵام به‌پـێی مێژوونووسان ده‌سکه‌وتێکی مه‌زن بوو له مێژووی کورددا.
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی و وته‌بێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت 2 ی ڕێبه‌ندان له ڕاستیدا 65 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی مۆدێرن و دیموکراتیکی کورده، بۆیه بۆ هه‌موو ڕۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ڕۆژێکی زۆر پیرۆز و مێژووییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیکی کوردی له جۆرێکی زۆر پێشکه‌وتوودا دامه‌زراند و نیشانی دا کورد ئه‌گه‌ر خاوه‌نی چاره‌نووسی خۆی بێت ، به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خوی بێت ئه‌توانێت له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا میلله‌تێکی کاریگه‌ر بێت که به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت. جێگری سکرتیری حدکا له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت کورد باشتر له‌و ده‌مه‌ش ده‌توانێت ڕێگا ببڕێ به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه، ئه‌وه‌ش به مه‌رجێـک هه‌ڵس و که‌وته‌کانی سیاسی بن ، باوه‌ڕه‌کان به دیموکراسی قۆڵ بن وه له هه‌مان کاتدا کورد یه‌کگرتووبێت، وه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پارچه‌کانی تر هه‌بێت ، پشت و پانای یه‌کتر بن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد له پارچه‌یه‌کدا نه‌که‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له به‌شێکی تردا و به‌رژه‌وه‌ندی کورد له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کاندا بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:19 خوله‌كه.