دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان خوێندکاری قۆناغی چواره‌می به‌شی ئینگلیزی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو رڤێندرا و پاشان به کوژراوی ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه. هێرش ره‌سول، ڕۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانکۆ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا تیرورکردن یاخود رفاندن و پاشان له دوایـیدا کوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گه‌نجه، له ژێر هه‌ر ناو و بیانویه‌که‌وه بێت مادام له ده‌زگایه‌کی زانستی وه‌کو زانکۆ و له ناو پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا رفیندراوه و کوژراوه، ئه‌مه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدیه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموکراسی له کوردستاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.