له ڕۆژی یه‌کشه‌مه 17/10/2010 و له شاری ستۆکهۆڵم له سوید، به مه‌به‌ستی هاو ئاهه‌نگردنی کاروباره‌کانیان و یه‌کخستنی هه‌وڵ و تواکانیان بۆ به‌دیهینانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،کۆبونه‌وه‌یه‌ک له نێوان چه‌ندین له پارت و رێکخراوه‌کانی کوردستانی ئیران به‌رێوه چو. هێرش عه‌لیزاده وته‌بێژی کۆمه‌ڵه - پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌مه چواره‌مین کۆبونه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شێک له‌و لایه‌نانه هه‌ر وه‌کو له کۆبونه‌وه‌کانی یه‌ک، دو و سێش به‌شدار نه‌بون ئه‌مجاره‌ش به‌شداریان نه‌کردو هیچ وه‌ڵامیکیشان نه‌بوه له‌به‌ر چی به‌شداریان نه‌کردون. علیزاده ده‌شڵێت زۆر پێویسته له‌م سه‌رده‌مه‌دا چ له ئاستێکی ستراتیجی وه یاخود تاکتیکی دا پێکه‌وه هاوکاری و هاو ئاهه‌نگی هه‌بێت.
هێرش عه‌لیزاده : کۆبونه‌وکه به مه‌به‌ستی باسکردن له‌سه‌ر درێژه‌پێدان به هه‌وله‌کانی له یه‌ک نزدیکبونه‌وه بو
