ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگده‌رانی تورکیا ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ به‌شداریکردن له‌و ڕیفراندۆمه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌کرێت.
هێمن میرانی ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه که هه‌موارکردنی ده‌ستوری تورکیا په‌سه‌ند ده‌کرێت به‌ڵام به‌و ڕێژه‌یه نابێت که ئاکه‌په خواستێتی.
به‌ڕێز میرانی له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ، به‌ڵێ گۆڕانکاریه‌کان له ده‌ستوری تورکیادا نکوڵی له گه‌لی کورد و پێکهایه‌کانی تری تورکیا ده‌کات به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هه‌موارکردنه‌ی ده‌ستور خزمه‌ت به پرۆسه‌ی کرابه‌وه ده‌کات یان نا له تورکیادا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:30 خوله‌که.