هێمن میرانی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت له هه‌رێمه‌که‌دا گه‌لێک کێشه‌ی که‌ڵه‌که بوو هه‌یه بۆیه ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست بوو تا خه‌ڵک بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داواکانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت له‌م ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمه‌که‌دا ناتوانرێت نکوڵی بکرێت له‌وه‌ی که هێزی سیاسیش هه‌ن هه‌موو توانای خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ فراوانکردنی مه‌ودای خۆپیشاندانه‌کان و به‌رده‌وامی پێدانیان.
هێمن میرانی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر ، له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح باسیش له‌وه ده‌کات که شکستی هێزه سیکیولار و نه‌ته‌وه‌یی و لێبراڵه‌کان ، ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی ڕه‌خساندووه بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له ناوچه‌که‌دا له ته‌شه‌نه‌کردنێکی خێرادا بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و فۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:07 خوله‌که.