رژیمی ئێران ئه‌مرۆ له ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی رامیاری و ئابوریدایه، بۆ ریکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه به‌و جۆره‌ی په‌ێوه‌ندی به هاوڵاتیانی ناوه‌وه گرنگه په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه. ئاخۆ پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان تا چه‌ند سه‌رکه‌وتو بونه له‌و بواره‌دا، به تاێبه‌تی له باکارهێنانی ئه‌و دیپلۆماسیه دژ به رژێمی ئێران؟
هێمن سه‌یدی لێکۆله‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه هه‌ر به‌و جۆره‌ی له په‌ێوه‌ندی به هاوڵاتیانی ناوه‌وه سه‌رکه‌وتو نه‌بونه، له په‌ێوه‌ندیش له‌گه‌ڵ دیپلوماسی جیهانی و دامه‌زراندنی په‌ێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و وڵاتانی رۆژئاوادا سه‌رکه‌وتو نه‌بونه، چونکه سه‌رکه‌وتنی دیپلۆماسی بۆ حیزبێکی شۆڕشگێر له سێ بواری سیاسی، ئابوری وه یاخود لوجستیکدا ده‌توانین پۆلین پۆلینی بکه‌ێن که به داخه‌وه هیچ کام له‌و حیزبانه له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتو نه‌بونه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:44خوله‌که