هێمن میرانی، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی سوریا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌یه‌تی و پشتیوانی کردنی به‌رده‌وامی حیزبوڵا له لوبنان کارێکی وایکردوه ڕژدی به‌دی نه‌کرێت له هه‌ڵوێستی دیمه‌شقدا به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز میرانی ده‌شڵێت، سووربونی سوریا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ناوبژیکه‌ری سه‌ره‌کی بێت له گفت وگۆکانی دیمه‌شق و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌و مه‌به‌سته‌یه تا نیشانی بدات تورکیا ڕۆڵی زیاتری هه‌یه له ناوچه‌که‌دا وه‌ک له ئیسرائیل.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:05 خوله‌كه.