ئه‌وه ساڵه‌هایه ڕژێمی ئێران و له‌شکه‌ره‌که‌ی ناوچه سنوریه‌کانی ئه‌م به‌رو به‌ری کوردستانیان کردوه‌ته گۆڕه‌پانی مانوره له‌شکه‌ریه‌کانیان و هاوڵاتیانی ناوچه‌که‌یان خستوه‌ته ترس و تۆقاندن و دڵه ڕاوکی. هێمن میرانی مامۆستای زانکۆی سه‌لاحدین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێشیلیه‌کان له به‌شێکدا به هۆی لاوازی ڕژیمی عێراقه‌وه به که نه‌کراوه سنورێک بۆی دابنرێت، ئه‌و ده‌ڵێت "من باوه‌رم وایه ئێران ده‌بێت هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی خوێ له ناوخۆ بدات واته ئێتر سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه هه‌وڵی قرکردنی ده‌نگی جیاواز بده‌ێت له ناو خۆ". میرانی ده‌شلێت ئێران ده‌بی هه‌وڵ بدات په‌ند له‌و ته‌وژمه وه‌ربگرێت که له باکوری ئه‌فریکاوه ده‌ستی پێکردووه، هه‌وڵ بدات بواری ئازادیه‌کان فراوان بکات، هه‌وڵ بدات ئه‌و هۆکارانه‌ی پژاک و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی چه‌کیان هه‌ڵگرتوه هه‌وڵ بدات ئه‌م هۆکارانه نه‌مینیت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:13خوله‌که