له یه‌کێک له ناوچه‌کانی وڵاتی نه‌رویژ ڤێستڤاڵێکی کلتوری ساڵانه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستیپێکردوه و تیایدا چه‌ندین نومایشتی هونه‌ری پێشکه‌ش ده‌کرێت.
له ڤێستڤاڵی ئه‌مساڵدا ده‌زگای به‌درخان له هه‌رێمی کوردستانی عیراقه‌وه به فه‌رمی بانگێهێشت کراوه و حه‌مید به‌درخان، سه‌رۆکی ده‌زگاکه ده‌ڵێت ئه‌م ڤێستڤاڵه ڕه‌نگاڵه‌یه‌که وه‌ک ناوه‌که‌ی (کلتوری هه‌مه‌ڕه‌نگی میلله‌تانی جیاواز).
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ حه‌مید به‌درخاندا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:31 خوله‌که.