زیاتر له حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق به‌رێوه چوون به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کان له سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته سه‌رکییه‌کان و پێکهێنانی حکومه‌ت ڕێکنه‌که‌وتوون، هاوکات تا ئێستا چه‌ند جارێك دانیشتنی پارلمان دوا خراوه تا لایه‌نه‌کان بتوانن بگه‌نه ڕێککه‌وتن. له هه‌مانده‌م، عێراق له دوایی چه‌ندین جار وه‌پاش دان به نیازه له مانگی 12 سه‌رژمێری گشتی به‌رێوه ببات. وه‌ك بهڵێت، خه‌ڵکی عێراق گرفتی که‌م بێت، وه‌ك مهسهلاکانی تر، سه‌ر ئێشه‌یه‌کی تریشیان بۆ ساز بوو کاتێك وه‌زیری پلاندانانی عێراق گوتی با خانه‌ی'نه‌ته‌وه' له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراق هه‌ڵگیرێت و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی خێرا‌و توندی کورده‌کانی لێکهۆتهوه. هه‌ر چه‌نده به پێی ڕاپۆرته‌کانی رۆژی هه‌ینی، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ره‌تی هه‌ڵگرتنی خانه‌ی'نه‌ته‌وه' له فۆرمی سه‌رژمێری گشتی عێراق دا و گوتی وه‌زیر رای که‌سی خۆی ده‌ربڕیبوو.
له هه‌مانده‌م، وا ڕاگه‌یندراوه، که‌سایه‌تی باڵای ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆکی لیستی عێراقیه ئه‌یاد علاوی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن بۆ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مسعود بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کان بۆ پێكهێنانی حکومه‌ت. ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌کانی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ههلو واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو.
میوانه‌کان: دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق له لیستی هاوپێمانهتی کوردستان و حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق له لیستی گۆڕان.
هاوکاران موعته‌به‌ر شێروانی و حێدهر که‌ریم میواندارێتی به‌رنامه‌که‌یان کرد.