ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێبه‌ره باڵا سیاسیـیه‌کانی عێراق له ماڵی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدای پایته‌خت کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی خاوکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی سیاسی و ئاسایشی ڕوو له هه‌ڵچووی نێوان پـێـکهاته سیاسی و تایفیـیهکانی وڵاته‌که‌دا. هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێبه‌رانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا ڕێـکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌که بۆ سـاڵی داهاتوو پـێویستی به مانه‌وه‌ی ڕاهێنه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی هه‌یه، به‌ڵام گوتوویانه نابێت ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێـنـنه‌وه پهناپارێزیان له به‌رامبه‌ر یاسای عێراقیدا هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به پـێشـێـلکردنی ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان داده‌نرێت.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی نێو هاوپه‌یمانی کوردسـتانی له په‌رله‌مانی عێراق یه‌ک له میوانه‌کان ده‌بێت.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 47:03 خوله‌كه.