دوو مانگ پاش هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌که‌ی عێراق و ڕێـک‌نه‌که‌وتن له‌سه‌ر پـێـکهێنانی حکومه‌ت، دوو کۆمه‌ڵی سه‌رکه‌وتووی شیعه‌کان هاوبه‌ندیـیه‌کیان پـێـکهێناوه. ئه‌م هاوبه‌ندیـیه چاوه‌ڕوانکراوه بووه مایه‌ی کاردانه‌وه‌ی جیاجیا له لایه‌ن کۆمه‌ڵه سـیاسیـیه‌کانی عێراق و هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و که‌سـایه‌تیـیه‌کان.
زیاتر سـووننه عێراقیـیه‌کان و لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌یاد عه‌لـلاوی که هه‌تا ئێستا له هه‌موو لیسـته‌کانی دیکه کورسی زیاتری له په‌رله‌مانی نوێ‌دا به‌ده‌سـتهێناوه، نه‌ک هه‌ر ته‌نها مه‌ترسی خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵـکو به ئاشـکرایی ده‌ڵێن ئه‌مه هاوبه‌ندیـیه‌کی ئێرانه.
ئه‌مه بابه‌تی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کرد:
موئه‌یه‌د ته‌یب، ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
سـالم جاسم، خوێندکاری دکتۆرا له زانکۆی ئازادی به‌رلین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:45 خوله‌که.