گفت و گۆ و وتووێژی چڕ و پڕ له ئێستادا له عێراق به‌رده‌وامن ، سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریه‌کانی کۆتایی هێنان به ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق و هه‌روه‌هاش که‌م کردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌دا. پرسیار له ئێستادا ئه‌وه‌یه کێ ئه‌و بۆشاییه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له عێراقدا پڕ ده‌کاته‌وه ، ئایا عێراقیه‌کان خۆیانن یان لایه‌نی ده‌ره‌کیین ؟؟
له ئێستادا قسه‌و باس زۆرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناوچه‌که هه‌ر یه‌که و به جیا ستراتیژیه‌تی خۆی داڕشتووه تایبه‌ت به‌وه‌ی چۆن بتوانن له عێراقێکدا باڵا ده‌ست بن ، که نزیکه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش نه‌یتوانیوه حکومه‌تی خۆی پێکبهێنێت.
شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئێران له هه‌وڵی بێوچاندایه بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئه‌و باڵا ده‌ستیه‌ی خۆی ، له ده‌مێکدا تورکیا به دووری نازانێت جا ئایا ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ له ڕێی وڵاتانی تری ناوچه‌که‌وه بوونێکی به‌رفراوانی له عێراقدا هه‌بێت.
ئایا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ، هێشتاش واشنتۆن خوازیاره دڵنیا بێت له‌وه‌ی عێراق ده‌بێته وڵاتێکی سه‌قامگیر و دیموکراتی و ئاشتیانه و هه‌روه‌ها هاوبه‌شێکی به‌رچاوی ئه‌مریکاش بێت له ناوچه‌که‌دا؟؟
ئایا عیراق له پاش ئه‌م کشانه‌وه‌یه وه‌ک وڵاتێکی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌توانێت چی بکات ؟؟
ئایا کورده‌کان له عێراقدا، چۆن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌کانی پاش ئه‌مریکادا سه‌ر و سه‌ودا ده‌که‌ن؟؟
متمانه چییه که عێراق ده‌بێته وڵاتێک بۆ عێراقیه‌کان تا بتوانن دوور له هه‌موو ده‌ستیوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی له عێراقدا به سه‌روه‌ری بژین و به‌شدار بن له بڕیار و داڕشتنی ئاینده‌ی خۆیاندا؟؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان ، دکتۆر فواد حسێن ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌کر موحه‌مه‌د سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 49:37 خوله‌که.