کۆمه‌ڵێـک له وڵاتانی دۆسـتی سوریا وا له تونس کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا، ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی هه‌زاران که‌س.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 70 وڵات و ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆنگره‌ی دۆسـتانی سوریا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌که‌ن ده‌موده‌ست هێرشه‌کان بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ڕابگرن و ڕێـگه کۆمه‌کی مرۆیی بیانی بده‌ن بگه‌یه‌نرێنه ناوچه‌کانی به‌هۆی ڕه‌وشه‌که‌وه زیانیان پـێـکه‌وتووه.
ئه‌م کۆنگره‌یه پاش دوو ڕۆژ دێت له‌وه‌ی دوو ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژئاوایی به تۆپـبارانی هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـاری حومس کوژران.
کوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه توڕه‌یی له سه‌رانسه‌ری جیهان ناوه‌ته‌وه و به تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسـا.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون که هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
جان کورد، ڕۆژنامه‌وان له ئه‌ڵمانیا.
ئیسماعیل حه‌مید، سکرتێری پارتی یه‌کێتی کورد له قامیشلو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:57 خوله‌كه.