له‌م هه‌فته‌یه له پاش 9 مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشـتیمانی که عێراقی خسـتبووه ناو قه‌یرانی سیاسی مه‌ترسیدار، سه‌رئه‌نجام نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێراق توانی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ کابینه 42 وه‌زاره‌ته‌که‌ی به‌ده‌سـتبهێنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ئه‌م کابینه‌یه که‌موکوڕی زۆری هه‌یه، چونکه بۆ ئێسـتا ته‌نها 29 وه‌زیر ده‌نگی متمانه‌ی په‌رله‌مانیان پـێدراوه، 13 وه‌زاره‌ت جارێ وه‌زیری کاتیان هه‌یه به وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانی ناوخۆ و به‌رگری که به‌ڕێز مالیکی بۆخۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات تا وه‌زیریان بۆ ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشتر بوو بێ به‌شکردنی ژنان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌و کابینه‌یه بوو که بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کی زۆر، به تایبه‌تی له لایه‌ن خودی ژنانه‌وه.
پـرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م حکومه‌ته چه‌نده حکومه‌تێـکی کارا ده‌بێت له دابینکردنی خواست و پـێویسـتیـیه‌کانی خه‌ڵکی عێراق له هه‌موو بوارێـکه‌وه، وه‌کو دابینکردنی ئاسایش و هه‌روه‌ها دابینکردنی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان و گه‌شه‌دانی ئابوری عێراق.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شیروان شه‌میرانی، شاره‌زای کاروباری عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
حاکم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی گۆڕان.
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 48:41 خوله‌كه.