ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی عێراق کرد به‌بێ دواخستن حکومه‌تی نوێ بۆ وڵاتیان پـێـکبهێنن تا کۆتایی به بنبه‌سـتی سیاسی له به‌غدا دروسـتبووه بهێنرێت، ئه‌وه‌ی دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی مانگی سێ سه‌ریهه‌ڵـداوه. ئه‌وه‌ش له کاتێـک بوو که له‌م هه‌فته‌یه‌ش ڕێبه‌رانی باڵای عێراق به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دانوسـتاندنیان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت. بۆ نمونه سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پـێشـوو و سه‌رۆکی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه ئه‌یاد عه‌لـلاوی و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌ی دژ به ئه‌مه‌ریکا موقته‌دا ئه‌لسه‌در له سوریا کۆبوونه‌وه و مه‌سه‌له‌ی پـێـکهێنانی حکومه‌تیان بۆ وڵاتیان تاووتوێکرد.
له هه‌مان ده‌م شـانده‌ی فراکسیۆنه کوردسـتانیـیه‌کان له‌م هه‌فته‌یه له به‌غدا گه‌ڕانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێـک له کۆبوونه‌وه‌کانیان ڕابگه‌یه‌نن. کۆسـپه‌کانی به‌رده‌م هه‌وڵه‌کان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ت بۆ عێراق و هه‌روه‌ها ڕۆڵی کورده‌کان بابه‌تی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوو که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانه‌کان بوون:
ئاڵا تاڵه‌بانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی یه‌کگرتووی ئیسلامی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:19 خوله‌که.