ئه‌گه‌رچی له پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی حه‌وتی سێی عێراقه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌کان گفت و گۆی فه‌رمی و نافه‌رمییان ده‌ستپێکرد بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ و هه‌وڵدان بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوانیان تا یه‌که‌م دانێشتنی په‌رله‌مان له واده‌ی خۆیدا کۆتایی پێبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی ده‌دران ئه‌وه‌بوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی کاتیی په‌رله‌مان له عێراق ڕایگه‌یاند دانیشتنی یه‌که‌می په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دواخرا.
قه‌یرانی سیاسی عێراق ، هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن، تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌م کێشانه‌و چه‌ندان پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا له میوانه‌کان ده‌کرێن.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
ئازاد چالاک نوێنه‌ری لیستی گۆڕان له لیژنه‌ی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ وتوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 49:12 خوله‌که.