ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی بۆ لوبنان ده‌سـتپـێـکرد. هه‌رچه‌نده که له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار لایه‌نگره‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به حزبوڵڵای لوبنانن پـێشـوازی کرا و خۆشـحاڵیان به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌که‌ی ده‌ربڕی، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا بووه‌ته مایه‌ی به‌رپاکردنی نیگه‌رانی لای کۆمه‌ڵه سیاسیـیه‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به ڕۆژئاوا له لوبنان. چونکه ده‌ڵێن ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پته‌وکردنی پایه‌ی حزبوڵڵایه له سیاسه‌ته‌کانی لوبناندا و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. ئه‌مه بێـجگه له‌وه‌ی که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ئیسرائیلیش نیگه‌رانیـیان نیشـان داوه له سه‌ردانه‌که و ده‌ڵێن بۆ ئاژاوه نانه‌وه‌یه.
به لایه‌کی دیکه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئێران به جیهانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌تی ڕۆڵی له ناو عێراق و هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌ری باسه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن بوون که هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌یان ده‌برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زا له کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له ئۆسلۆی نه‌رویژ.
شیروان شه‌میرانی، ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای کاروباری سیاسی له عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 49:37 خوله‌که.