وا ماوه‌ی که‌متر له دوو هه‌فته ماوه تاوه‌کو دوا هێزه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بکشێنه‌وه و عێراقیـیه‌کان هه‌موو به‌رپـرسیارێتیـیه ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆ بگرن.
هه‌رچه‌نده ڕۆژانه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که توندوتیژی ڕووده‌ده‌ن، به‌ڵام هێشـتا زۆر دوره له‌و ئاسـته‌ی له سـاڵانی 2006 و 2007 دا گهیشـتبوویه. له ئێسـتاشدا هێزه‌کانی عێراق زیاتر ڕێـکخراو و به تواناترن به به‌راورد به چه‌ند سـاڵی ڕابردوو و ده‌زگا حکومیـیه‌کان زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان سه‌پاندووه و هه‌روه‌ها هه‌تا دێت و باری ئابوری وڵاته‌که به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا به‌شێـکی زۆری عێراقیـیه‌کان مه‌ترسیان له ئایندهی وڵاته‌که‌یان هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی چاره‌سه‌رنه‌کردنی کۆمه‌ڵێـک گرفتی سـیاسی و ئابوری و ئیداری ناو وڵاته‌که، له‌وانه کێشه‌ی ناوچه جێ ناکوکی له‌سه‌ره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی، یاسای نه‌وت و غاز، چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌تی ناوه‌ندی و به تایبه‌تی کێشه‌ی نێوان لایه‌نی ئه‌یاد عه‌لـلاوی و حکومه‌تی نوری ئه‌لمالیکی.
هه‌روه‌ها هاوکاتی کشانه‌وه‌ی دوا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین کێشه‌ی نوێ سه‌ریان هه‌ڵداوه، له‌وانه ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دیاله بۆ به‌هه‌رێمکردنی پارێزگاکه‌یان و هه‌واڵیش هه‌یه باس له‌وه ده‌کات کاربه‌ده‌سـتانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌وه‌دان ده‌سـتور بۆ هه‌رێمه خوازراوه‌که‌یان دابڕێژن. حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی زۆر به توندی له به‌رامبه‌ریان وه‌سـتاوه و شیانی هه‌موو جۆره‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێـده‌کرێت.
له هه‌رێمی کوردسـتانیش ڕووداوه‌کانی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووی پارێزگای دهۆک و هێرشبردنه سه‌ر شوێنه گشـتیـیه‌کان و باره‌گا حزبیـیه‌کان گرژی سیاسی نوێی لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان ده‌بن:
شیروان شه‌میرانی، شاره‌زای کاروباری سیاسی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان.
بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی عێراق، سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردسـتان.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن هه‌موو ڕۆژانێکی هه‌ینی کاژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆ به کاتی واشنتن پێشکه‌ش ده‌کرێت.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێـی ژوری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر پاڵتاک VOAKurdish ڕاوبۆچوون و پـرسیارهکانتان له‌و باره‌یه‌وه بکه‌ن یاخود له خواره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه‌یه یان له ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه پـرسـیاره‌كانتان له ئێستاوه ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه بكه‌ن و یان ژماره ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه په‌یوه‌ندیتان پـێوه بكه‌ین.
ئیمه‌یڵ: kurdish@voanews.com
فاكس : 4876-203-202-1
هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه له ڕێی ئه‌م ژماره ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن. ته‌له‌فون: 3861-619-202-1