ڕووداوه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایـیه‌ی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق جێی هه‌ڵوه‌سـته له‌سه‌ر کردنن به تایبه‌تی له پاش کوژرانی ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسـمان له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
هه‌ڵمه‌تێـک له هه‌رێمی کوردسـتان به ناوی بێ ده‌نگ نابین ده‌سـتیپـێـکردووه. خوێندکاران، قوتابیان، لاوان، به شێوازی جۆراوجۆر ده‌سـتیان به ناڕه‌زایی ده‌ربڕین کردووه.
له هه‌ولێر و له به‌رده‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که‌دا خۆپـیشـاندان ده‌کرێت و داوای ڕوونی و ئاشـکرایی ده‌که‌ن له‌و لێـکۆڵینه‌وانه‌ی ده‌کرێن.
پـێشـنیاز کراوه گه‌وره کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی هه‌رێمه‌که له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئاماده بن تا ڕوونکردنه‌وه‌کانی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر کوژرانی سه‌رده‌شت عوسـمان.
هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه‌کان هیچ ئه‌نجامێـکی فه‌رمی یان نافه‌رمیانه‌یان لێ‌نه‌که‌وتۆته‌وه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕانه‌گه‌یه‌ندراون و هێشـتاش لێـکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به کوژرانه‌که‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ری ڕۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه له شـاری که‌رکوک هیچ ئه‌نجامێـکی بۆ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ڕووداوی له‌م شـێوازه چ جۆره کاریگه‌ریـیه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی هه‌رێمه‌که‌وه؟ په‌رله‌مانی ئه‌م هه‌رێمه خودموختاره‌ی عێراق ده‌خاته به‌رده‌م چ جۆره به‌رپـرسـیارێتیـیه‌که‌وه؟ هه‌ڵمه‌ته‌کانی بێ ده‌نگ نابین به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ پـرسیاری هه‌ره سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه ئایا بکوژانی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه لاوه ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا و به ئاشـکرایی له به‌رده‌م چاو و کامێراکانی میدیاکاندا دادگایی ده‌کرێن؟
له نێوه‌ندی ئه‌م هه‌موو پـرسیارانه‌دا پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌رده‌کات وه‌ک هه‌ڵمه‌تی بێ ده‌نگ نابین ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و به‌یانـنامه‌یه‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتانی عێراق جێـگه‌ی نیگه‌رانیـیه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
کاروان سـاڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و ناوخۆ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ئاسۆ که‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ئاسۆس ئه‌حمه‌د هه‌ردی، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 48:47 خوله‌که.