پاش هه‌شت مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رکرده کوتله سـیاسیـیه‌کانی عێراق توانیان به ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌کی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌ولێر کۆبـبنه‌وه و له‌سه‌ر پـرۆژه کارنامه‌یه‌ک ڕێـکبکه‌ون و دواتر ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا درێژه به کۆبوونه‌وه‌که‌یان بده‌ن و بگه‌نه ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات که پـۆسـتی سه‌رۆک په‌رله‌مان بۆ ئوسامه نوجێفی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه و پـۆسـتی سه‌رۆک کۆمار بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی لایه‌نی کوردی و سه‌رۆک وه‌زیریش بۆ نوری ئه‌لمالیکی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی عێراق بێت.
به‌ڵام ئه‌و ڕێـکه‌وتنه له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختیـیه‌ک بووه‌وه کاتێـک که دوو له‌سه‌ر سێی قانون دانه‌رانی ئه‌لعێراقیـیه کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشت و گوتیان داواکاریـیه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کراون.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هه‌ردوو هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شیروانی به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
شیروان شه‌میرانی، لێـکۆڵه‌ری سیاسی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 49:37 خوله‌که.