Accessibility links

کەمی کارەبای نیشتمانی و ئامێری فێنکەرەوە گرفتیان لە هۆڵەکانی خوێندن لە پارێزگای هەڵەبجە دروست کردووە


نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە گوندەکاندا و بە تایبەت لە سەرلەبەیانیاندا گرفتی گەورە لە بەردەم خوێندنگا بنەڕەتیەکاندا دروست دەکات، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کارپێنەکردنی ئامێرە فێنکەرەوەکان، خوێندکارانی بنەڕەتی ڕووبەڕووی ئاستەنگی جیاجیا دەبنەوە و مامۆستایان و خوێندکارانیش وەک پێویست ناتوانن وانەکانیان بخوێنن.

سۆران عومەر بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەهۆی ئەوەی لە سەعات 8 ی بەیانی تا 1 ی نیوەڕۆ کارەبایی نیشتمانی لە گوندەکاندا نیە، گرفتیکی گەورەی لە بەردەم پرۆسەی خوێندندا دروستکردووە، هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە کار تا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە گرفتەکە چارەسەر بکەین ".

لە بەرامبەر کەمی ئامێری فێنکەرەوەش لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندندا سەرمایەداران و کەسایەتیەکان بە بەردەوامی ئامێری فێنکەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکەن، ئاسۆس حامید حاجی غالی کەسایەتیەکی پارێزگای هەڵەبجە بڕی 28 ئامێری فێنکەرەوەی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکرد، ئەو دەڵێت ئەرکی هەموان لەم دۆخەدا هاوکاری خویندکارانبین .

ئارەزوو محمد مامۆستایەکی هەڵەبجە لە یەکێک لە خویندنگاکانی لادێکاندا وانە دەڵێتەوە دەڵێت "جگە لە گرفتی گەرمی ناو هۆڵەکانی خوێندن ، گرفتی بوونی مێروو و حەشەراتە مەترسیدارەکان لە نموونەی مار و دووپشک لە هۆڵەکانی خوێندندا هەیە".

بڕیارە لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە کۆتایی بگات، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین جار پرۆسەکە ڕاگیرا و بەشێکی تەواوکردنی پرۆسەکەش کەوتوەتە وەرزی هاوینەوە و گرفت و ئاستەنگی جیاجیای لە ناوەندەکانی خوێندندا دروستکردووە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:17 0:00


XS
SM
MD
LG