حه‌یده‌ر ئه‌لمولا ، ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت سه‌ردانی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیسته‌که‌ی بۆ ڕووسیا په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و په‌یمانانه‌ی بۆ گۆڕانکردن ئه‌لعێراقیه به ده‌نگده‌رانی خۆی دابوو له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و ده‌شڵێت به‌شێکیش له‌و گۆڕانکاریانه په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی عێراقه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی ولاته‌که ، به‌ڕێز ئه‌لمولا ده‌ڵێت تا ئه‌م کاته لیستی ئه‌لعێراقیه له‌و بڕوایه‌دایه هیچ ڕژدیه‌کی ڕاسته‌قینه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاساوه نییه بۆ به‌رده‌وامی دان به دانوستاندنه‌کان و ئه‌لعێراقیه‌ش له‌و بڕوایه‌دایه ڕژدی له‌و وتوێژانه‌دا یانی دان نان به مافی وه‌ک ده‌ڵیت مافی ده‌ستوری ئه‌لعێراقیه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لمولادا کردویه‌تی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:56 خوله‌که.