Accessibility links

بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر خراپی سیستمی خۆراکی و ڕێژەی قەڵەوی و لاوازی لەجیهاندا


لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کەسەرەتای ئەم مانگە بڵاوکرایەوە ئاشکرای دەکات، هەموو وڵاتانی جیهان بە زۆری دەناڵينن بەدەست کێشەی خۆراکی مەترسیدار جا بەهۆکاری زیادەڕەوی بێت لە خواردندا کە دەبێتە هۆی قەڵەوی یاخود بەهۆی کەم خۆراکیەوە بيێت کە ئەویش دەبيتە هۆی بەدخۆراکی.

ئەو لێکۆڵەرەوانەی هەستاون بە ئامادەکردنی ئەو توێژینەوەیە لە(140)وڵاتی جۆراو جۆری ئەنجامیان داوە دەڵێن،ئەم گرفتە(زۆر خۆری و کەم خۆراکی)فشارێکە لەسەر گەشەی مرۆڤایەتی،هەروەک ئەو توێژەرەوانە داوا دەکەن بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی خۆراک کە هەڕەشەیە لەسەر تەندروستی جیهانی"

لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی بەدخۆراکی لەجیهاندا کەم بۆتەوە بەڵام ئەو ڕێژە کەمبونەوەیە بەشێوەی خيرا نیە کە بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەيپێدانی بەردەوام کە وڵاتان ڕێکەوتنیان لەسەر ئەنجامداوە بۆ کۆتایی هێنان بەهەموو جۆرەکانی بەدخۆراکی هەتا ساڵی2030"

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە نزیکەی(155)ملیۆن منداڵ پێش تەمەنی پێنج ساڵی بەدەست لاوازی لەڕادەبەدەرەوە دەناڵێنن کە هۆکارەکەی خراپی خۆراکە،وە(52)ملیۆنیش لەوانە بەدەست نەگونجانی کێشی لەشیان لەگەڵ باڵایاندا دەناڵێنن.

بەشيکی تری ڕاپۆرتەکە تایبەتە بە گرفتەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردندا کە دەبێتە هۆی قەڵەوی ،ڕێژەکە بریتیە لە (7 ملیار )کەس کە کێشی لەشیان زیادەیە یاخود قەڵەون.لە ئەمریکای باکوریش 3/1ی پیاوان و ژنان بەدەست گرفتی قەڵەوییەوە دەناڵينن.

هەروەک لەسەرانسەری جیهاندا بەلانی کەم(41)ملیۆن منداڵ کە تەمەنیان پێش(5)ساڵە دەناڵێنن بەدەست زیادبونی کێشیانەوە

جێسیکا فانزۆر مامۆستا لە زانکۆی(جۆنز هۆکینز)لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە یەکێکە لەوانەی سەرپەرشتی تیمی لێکۆڵەران بوو بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خۆراکی جیهانی دەڵێت" لەکۆنەوە کەم خوێنی(ئەنیمیا) و خراپی خۆراک لە منداڵاندا وەکو گرفتێکی جیا لەقەڵەوی و نەخوشيه نادرمەکان ڵێیدەڕوانرێت"

هەروەک وتیشی"لەڕاستیدا ئەو نەخۆشیانە لەهەموو جیهاندا وەک یەک نیە،هەر لەبەر ئەوەیە پێویستە لەسەر حکومەتەکان چارەسەری بکەن بەشێوەی بنەبڕکردن نەک بەتەنها وەک کێشەیەکی ئاسایی لێی بڕوانن."

ڕاپۆرتەکە دەڵێت"ئەو هاوکارییانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بەخۆراک دەیکەن لە%2ی پێکهێناوە کە دەکاتە(867)ملیۆن دۆلار لەساڵی 2015،لەکاتێکدا هاوکاری و وەبەرهێنانی زیاتری جیهانی پێویستە.

ساڵانە ڕاپۆرتی خۆراکی جیهانی بەشێوازێکی سەربەخۆ دەردەچێت بۆ شیکردنەوەی بارودۆخی خۆراکی جیهانی،ئامانجی ئەم ڕاپۆرتەش ثێشکەوتنە لە خۆراکی دایکانی شیردەر و منداڵی بچوک وە چارەسەری نەخۆشیەکانی تایبەت بە سیستمی خۆراکی کە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕیاریان لەسەرداوە.

XS
SM
MD
LG