Accessibility links

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: سیستمی ته‌ندرووستی له‌ هه‌رێم کوردستان له‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌دایه‌ و بازرگانی پێێوه‌ ده‌کرێ

  • Jani Diylan

Dr.Goran Abdulla

به‌ پێی شاره‌زایانی کاروباری ته‌ندرووستی، هه‌رێمی کوردستان گوایه‌ له‌ زۆر روه‌وه په‌یره‌وی رێبازێکی نا ته‌ندرووستانه‌ ده‌کات و به‌ندازه‌ی پێویست هاووڵاتیانی ده‌ست رسیان به‌ ده‌رمانی پێویست و تیماری پزشکی دا نییه‌.‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌ ئێستاکه‌ له‌ بارێکی قه‌یراناویدا ده‌ژێ، کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم به‌ نیازی تاێبه‌تکردنی که‌رتی ته‌ندرووستیدان. ئاخۆ تا چه‌ند کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم گوێبیستی ره‌خنه‌ی شاره‌زایان بوونه‌ وه‌ تا چه‌ند هه‌نگاوی به‌ تاێبه‌تکردنی ئه‌م که‌رته‌ کارێکی درووسته‌؟

دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا پسپۆر له‌ بوار‌ی سیاسه‌ت و سیستمی ته‌ندرووستیدا له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " وه‌کو خۆم ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه‌ له‌م بواره‌دا کار ئه‌که‌م، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 5 – 6 ساڵێکه‌ به‌ چڕی و زیاتر ره‌خنه‌ له‌ سیستمی ته‌ندرووستی ئه‌گرین وه‌ درکمان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ سیستمی ته‌ندرووستی هه‌رێمی کوردستان به‌ راستی له‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌دایه‌ وه‌ ژیانی هاووڵاتیانی خستوه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، به‌ داخه‌وه‌ نه‌ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و نه‌ پارته‌ سیاسیه‌کانیش درکیان به‌م مه‌ترسیانه‌ نه‌کردووه‌".

دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" نه‌ک هه‌ر دکیان به‌و مه‌ترسیانه‌ نه‌کردووه‌ به‌ڵکو ئه‌و بواره‌یان کردووه‌ به‌ بوارێک بۆ بازرگانی بۆ قازانجی ئابوری بۆ خۆیان و بۆ پارته‌کانیان، جا بۆیه‌ نه‌ک گویان نه‌گرتووه‌ به‌ڵکو باره‌که‌ به‌ره‌و به‌ددتر ده‌چێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ ئه‌یانه‌وێ ئه‌و که‌رته‌ تاێبه‌ت بکه‌ن، به‌و عه‌قله‌وه‌ ده‌یکه‌ن که‌ ئه‌یه‌وێ قازانج له‌ نه‌خۆشی هاووڵاتیان بکه‌ن، قازانچ له‌ نه‌هامه‌تیه‌ ته‌ندرووستیه‌کانی هاووڵاتیان بکات، هه‌موو بیرۆکه‌یه‌کی، هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی له‌ لای چۆنیه‌تی گیرفان پڕکردنی خۆیه‌تی".

دکتۆر گۆران ده‌شڵێت" کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتدار و کۆمه‌ڵێک بازرگانی سیاسی له‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی و پارتی له‌ پشتی قاچاغچیه‌تی ده‌رماندان، له‌ پشتی درووستکردنی خه‌سته‌خانه‌ی( نه‌خۆشخانه‌) تاێبه‌تدان، له‌ پشتی هێنان و بردنی که‌ره‌سته‌ی ده‌رمانن وه‌ له‌ ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیشدا دار و ده‌ستیان هه‌یه‌ که‌ کار ئاسانیان بۆ ده‌که‌ن ".

XS
SM
MD
LG