Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵان لە ئەفغانستان


ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی کوتانی دژ بە نەخۆشی ئیفلیجیمنداڵان ناسراو بە پۆلیۆ بۆ هەموو منداڵانی خوار 5 ساڵ لە ئەفغانستان. لەو وڵاتە نەخۆشییەکە هێشتا هەر ماوە سەرباریئەوەی زیاتر لە لە 30 ساڵە ئەم هەڵمەتە بەردەوامە و لە نزیکەی هەموو جیهانیش نەخۆشییەکە کۆتاییپێهاتووە.

لە 8ی مانگی 11 بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ ساڵدا،کوتانی دژ بە ئیفلیجی منداڵ لە ئەفغانستان دەسپێدەکات و حکومەتی نوێی تاڵیبان پەسەندی کردووە.

دکتۆر حامید جەعفەری بەڕێوەبەری هەڵمەتی دژ بە پۆلیۆی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئەمە پێشکەوتنێکی گەورەیە کە ئێستا دەتوانین بچینە سەرانسەری ئەفغانستان و ڤاکسینەکان بگەیەنینە ماڵ بە ماڵ."

دکتۆر حامید جەعفەری
دکتۆر حامید جەعفەری

جەعفەری کەمپینی داهاتوو بە "تێکەڵەیەکی راستەقینەی جۆش و خرۆش و ترسێکی زۆر" وەسف کرد . گوتیشی جۆش و خرۆش چونکە وەک دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەبینرێت بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی ئیفلیجی مناڵان.

هۆشداریشی دا ڕەنگە ڤایرۆسەکە لە هەندێک ناوچەی دووردەستدا لە ناودانیشوان خۆی حەشار بدات بۆیە گوتی زۆر گرنگە بۆ WHO " ئەم دەەرفەتە بە هێند وەربگرێت بۆ کوتانی منداڵانمان لە هەر کوێیەک بن."

ئەو گوتیشی " هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و پاکستان بە ڕاستی پێویستیانە شتەکانیان بگۆڕن."

بوونی پۆلیۆ لە ئەفغانستان و پاکستانی دراوسێی، کە تیایدا کوتانی دژ بە پۆلیۆ لە مانگی 12 دەستیپێکرد، مانای ئەوەیە دەشێت ئەو ڤایرۆسە جارێکی تر بە جیهاندا بڵاوببێتەوە.

بەرنامەی نێونەتەوەیی بۆ بنبڕکردنی پۆلیۆ لە جیهاندا لەو بڕوایەدایە ئەگەر لە ماوەی دە ساڵدا پۆلیۆ لەناونەبرێت " دەشێت ببێتە هۆی ئیفلیجکردنی سەدان هەزار منداڵ."

ڕێکخراوی تەندروستی هەڵمەتی کوتانەکە ی ڕۆژی پێنجشەممە، پێنج ڕۆژ بەر لە ڕۆژی جیهانی چاودێری کردی پۆلیۆ ڕاگەیاند.

کاتێک هەڵمەتی لەناوبردنی پۆلیۆ لە ساڵی 1988 دەستیپێکرد ساڵانە 350 هەزار حاڵەت لە 125 وڵاتانی جیهاندا هەبوو، لەو کاتەوە حاڵەتکانی ئیفلیجی منداڵان لەسدا 99.9 کەمی کردووە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا تاڵیبان ڕێگرییان لە تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبوو کە هەڵمەتی ماڵ بەماڵ بۆ کوتانی منداڵان ئەنجام بدەن.

XS
SM
MD
LG