Accessibility links

مه‌ترسیـیه‌کانی تیشکی ئامێره‌ پـزیشـکیـیه‌کان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ


Para pekerja membersihkan jembatan transit Morgan di New Jersey (31/10).
Para pekerja membersihkan jembatan transit Morgan di New Jersey (31/10).

توێژینه‌وه‌ نوێـیه‌کان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه‌ تیشکی به‌تینی خۆر و هه‌روه‌ها ڕاده‌ی زۆری تیشکی ئامێره‌ پـزیشکیـیه‌کانی وه‌ک تیشـکی مه‌مۆگرام و سیتی سـکان و تاقیکردنه‌وه‌کانی ددان زیانێـکی گه‌وره‌ به‌ ته‌ندروسـتی ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچه‌ندێـکه‌ هێشـتا زانیان بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ ئایا ڕاده‌ی چه‌ندی ئه‌و تیشـکانه‌ خه‌ته‌رناک ده‌بن.

شیری دیهی کارمه‌ندی تاقمی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکی له‌ شیگاگۆ چوار که‌ڕه‌ت دووچاری منداڵ له‌بارچوون بووبۆوه‌. پـزیشکه‌کان داواین لێـکرد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت دووگیان بێت پـێویسته‌ له‌ تیشکی به‌تینی خۆر دور بکه‌وێته‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆکه‌ ناتوانێت به‌ ته‌واوه‌تی دیهی له‌ تیشکی ڕاسـته‌وخۆی هه‌تاو بۆ سه‌ر فڕۆکه‌که‌ بـپارێزێت.

به‌ گوێره‌ی ڕاپـۆرتی ئه‌کادیمی نیشـتیمانی زانست ڕاده‌ی زۆری تیشـک وه‌رگرتن له‌ هه‌تاو هه‌موو که‌ره‌سـته‌ ته‌کنه‌لۆژیاکانی تری پـزیشـکی ڕه‌نگه‌ تا ڕاده‌یه‌ک بـبێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێـکشـکاندنی شـانه‌کانی DNA . ئه‌م تێـکشـکاندنه‌ به‌ درێژایی سـاڵان ده‌بێته‌ هۆی سه‌ره‌کی نه‌خۆشـیـیه‌که‌.

هه‌رچه‌ندێـکه‌ له‌شی ئاده‌میزاد ده‌توانێت شـانه‌ زیان پـێـگه‌یشـتووه‌کان چاک بکاته‌وه‌ و یاخود ڕه‌نگه‌ شانه‌کان به‌ ئاسانی په‌کیان بکه‌وێت و بمرن، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن له‌ ته‌مه‌نی زوودا له‌ش دووچاری تیشـک بـبێته‌وه‌ ئه‌وا زیاتر شیانی مردنی ژماره‌ی زیاتری شانه‌کانی DNA ده‌کرێت.

توێژه‌نه‌ره‌وان ده‌ڵێن پـێویسته‌ ڕاده‌ی تیشیک لێدانی پـزیشـکی سـنوورداربکرێت و خۆ له‌ ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌ی ناپـێویست لابدرێت، بۆ نموونه‌ له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 سـاڵیدا مه‌مۆگرام زۆر پـێویسـته‌ بۆ دیاریکردن و ده‌سـتنیشـانکردنی شـانه‌کانی شێر په‌نجه‌ بۆ ژنان، هه‌رچه‌ندێـکه‌ به‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا مه‌ترسـیـیه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروسـتی و ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ مایه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG