بۆ زۆرێک له خه‌ڵکان راستیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به موعتادبوون له‌سه‌ر مه‌ی‌نۆشین روون‌وئاشکرا نیـیه، ئایا واتای موعتادبوونی مه‌نۆشین به ته‌واوی چیـیه؟ ئایا چ کاتێک ده‌بێت ئه‌و که‌سه گیرۆده‌یه هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ی بدات؟
شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن رۆژانه خواردنه‌وه‌ی یه‌ک گڵاس یان دوو له مه‌ی بۆ پیاوان زیانی ته‌ندروستی نابێت به هه‌مان شێوه‌ش یه‌ک پێک له مه‌ی بۆ ژنان مه‌ترسی ته‌ندروستی نیـیه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکان کێشه‌ی سه‌ختیان له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی مه‌یدا هه‌یه.
هه‌نوکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا نزیکه‌ی 14 ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی، واتا هه‌ر یه‌ک که‌س له کۆی 13 که‌س زیاده‌ڕه‌وی له خواردنه‌وه‌ی مه‌یدا ده‌که‌ن یان موعتادی مه‌ی نۆشین بوون. هاوکات چه‌ندان ملیۆن ئه‌مه‌ریکایی مه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌خۆنه‌وه و ده‌رئه‌نجام کێشه‌کانی په‌یوه‌ست به مه‌ی‌نۆشینی لێده‌که‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها پتر له نیوه‌ی ژنان و پیاوان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێن یه‌کێک یان زیاتر له که‌سێک له ئه‌ندامانی خانه‌واده و که‌سوکاریان به ده‌ست کێشه‌ی مه‌ی‌خواردنه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئاکامه خراپه‌کانی زیاده‌ڕه‌وی له مه‌ی‌نۆشیندا له زۆر حاڵه‌تدا ژیانی ئه‌و که‌سانه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و خواردنه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری شیانی هه‌یه مه‌ی‌نۆشه‌که تووشی جۆرێکی تایبه‌تی شێرپه‌نجه زیادبکات .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:40 خوله‌كه.